لە په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا
سه‌رۆک کۆماری عێراق و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان دۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌که‌ و کوردستانیان تاوتوێ کرد

2019/06/03


سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٢٠١٩/٦/٣ به‌رێز نێچیرڤان بارزانی  سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق ئه‌نجام دا و تیایدا وێرای به‌ فه‌رمی بانگهێشتکردنی سه‌رۆک کۆمار بۆ ڕێو ڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌ردوولا دۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌که‌ و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

 له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی یه‌کڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ستیاره‌ی که‌ ناوچه‌که‌ پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، جه‌ختیشیان کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن له‌ پێناو تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و به‌دوورگرتنی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ ئاڵۆزییه‌کان.

 هاوکات سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم پێویستی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیان له‌ قۆناغی داهاتوودا دووپات کرده‌وه ‌و پیرۆزبایی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان له‌ یه‌کتر کرد و هیوایان خواست که‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی سەقامگیری و ئارامی و کۆتایی هاتنی قه‌یرانه‌کان.

هه‌روەها سه‌رۆک کۆمار پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان کردوو  هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان