سه‌رۆک به‌رهه‌م به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کرد

2019/06/10

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٦/١٠ سه‌ردانی ھەولێری کرد بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی .

دوای گه‌یشتنی بۆ فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی،  به‌ فەرمی له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی و وه‌فدێکی هه‌رێمی کوردستان  پێشوازی لێکرا.

پاشان لە ھوڵی سەعد عەبدوڵا  لەلایه‌ن مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەگەرمی پێشوازی لێکرا، دواتر به‌شداریکرد له‌ دانشتنی په‌رله‌مانی کوردستان که‌ تایبه‌ت بوو به‌ رێوره‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان .

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا سه‌رۆک به‌رهه‌م وتارێکی پێشکه‌ش کرد و تێیدا پیرۆزبایی  لە نێچیرڤان بارزانی کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنیەوە بە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ ھاوکاریکردنی لەجێ بەجێکردنی ئەرکە نوێکه‌یدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان