خانمی یەکەم: چوار بنەمای خستەڕوو بۆ باشترکردنی رەوشی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی ئاو لە تەوەرێکی گفتوگۆدا کە نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا رێکیخستبوو

2019/06/17


خانمی یەکەم د. سەرباخ ساڵح دووپاتیکردەوە کە عێراق رووبەڕووی کۆمەڵێک مەترسی بووەتەوە لە بواری کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی ئاو و پارێزگاریکردن لەژینگەدا، ھەروەھا ئاماژەی بەو کرد کە عێراق ساڵانە بڕی (١٠٠) ھەزار دۆنم لە تێکرای چوار ملیۆن ھەکتار زەوی کشتوکاڵی لە دەست دەدات.
  
خانمی یەکەم، لە میانی ئەو تەوەرە گفتوگۆییەی کە نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق رۆژی یەک شەممە ٢٠١٩/٦/١٦ لە ژێر ناونیشانی (پارێزگاری لەژینگە، کشتوکاڵ، بەڕێوەبردنی ئاو، مەترسیەکان) ڕێکی خستبوو، وتەیەکی پێشکەشکرد، سەبارەت بە کاریگەرییەکانی کەش و ھەوا لەسەر گەشەی دانیشتوان و کەمی ئاو و بەرزبونەوەی پلەی گەرما و ڕێژەی شۆڕی و سەقامگیرنەبوونی سیاسیش ھەموو ئەمانە پێکەوە کۆمەڵە فاکتەرێکە بۆ زیاترکردنی ئەو مەترسیانەن کە رووبەڕوومان دەبنەوە لە پارێزگارکردنی ژینگەکەماندا.
   
دکتۆرە سەرباخ ساڵح، لە میانی وتەکەیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتەکەمان بەشێوەیەکی پەلە پێویستی بە باشترکردنی دۆخی کشتوکاڵ و بەکارھێنانی تەکنیکی نوێ و پێشکەوتووی سیستەمی ئاودێری و پرۆسەی دروێنە، ھەروەھا سیستەمی بەگەرخستنەوەی بازاڕو خزمەتگوزارییە بازرگانییەکان و فەراھەمکردنی بۆ ماوەییە ڕوکییەکان.

ھەر لە درێژەی وتەکەیدا، دکتۆرە سەرباخ چوار بنەمای بۆ پاراستنی ژینگە و  برەودان بەکشتوکاڵ خستەڕوو، کە بریتین لە پێشکەشکردنی دەستپێشخەریەکی نوێی حکومەت لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان بە باشترین شێوە و بەشداریکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکانی ھوشیارکردنەوە و ڕۆشنبیرکردنی ھاووڵاتیان لە بارەی دەستگرتن بە ئاو و روونکردنەوەی سودەکانی ئاودێری بە دڵۆپاندن، ھەروەھا داوای زیادکردنی بەرھەمی خورمای کرد لە رێگای پرۆسەی چاندنی دار خورما، ئەوەیشی روونکردنەوە کە عێراق خاوەنی ٣٠ ملیون دارخورمابوو لە ساڵانی حەفتاکاندا و ئێستا ئەو بڕە کە مبووەتەوە بۆ کەمتر لە ١٥ ملیۆن دار، ھەروەھا داوای پاراستنی ئەو ناوچانەی کرد کە لە رووی بایەلۆجییەوە ھەمەجۆر و گرنگن بۆ پابەندبوون بە رێککەوتن نامەی (CITES)، ھاوکات پێویستی داڕشتنی یاسا و رێنماییەکان بۆ پابەندبوون بە پاراستنی ئەوناوچانە و ئاماژەشی بەوەکرد کە چارەسەرکردنی پاشەڕۆی زیان بەخشی رەق و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پاشماوەکان لە پێناوی کۆکردنەوەی گازی (methane)، کە دەکرێت  لە دروستکرددنی کارەبادا بەکاربھێنرێت.        

لەبەشێکی دیکەی وتارەکەیدا خانمی یەکەم داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد تا یارمەتی عێراق بدەن لە بواری بەڕێوەبردنی ئاو و بەشداریکردن و پێشکەشکردنی تەکنیکی نوێی گونجاو بۆ مەشق پێکردنی کارمەندانی عێراقی بەتایبەتی لە بواری بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی ناوچەکە لە بارەی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکاندا.

جێگای باسە، ھەر یەک لە بریکاری وەزیری کشتوکاڵ و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ڕامون بلیکو و جێگری نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان مارتا رویداس و باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا و ژمارەیەک لە پسپۆڕانی بواری بەرێوەبردنی ئاو و کشتوکاڵ بەشداریان لە گفتوگۆیەکان کرد.
    
لەلایەکی دیکەوە خاتوو سەرباخ ساڵح، بەشداری لە ئاھەنگی رۆژی ئەوروپادا کرد کە نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا بەو بۆنەیەوە ئەنجامیدا بوو، تێدا وتەیەکی پێشکەشکرد و دووپاتی لە بەھێزیکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەوروپا کردەوە، ھاوکات دەستپێشخەریەکەی وڵاتانی ئەوروپای سەبارەت بەپرۆژەی (دیالۆگ)ی تایبەت بەلاوان کە گوزارشت لە چین و توێژەکانی گەلی عێراق دەکاتەوە بەرزنرخاند، ئاماژەی بەوەش کرد داڕشتنی پلانی کار سەبارەت بەجێ بە جێکردنی بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان ژمارە (١٣٢٥) ی کە تایبەت بە مافەکانی ژنان و ، هەروەها دەستپێشخەرییەکی سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح-ی سەبارەت بەئەنجامدانی تەوەرێکی گفتوگۆی لە بارەی بەگژداچونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرزنرخاند.
Visible

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان