سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ئەمیری کوەیت

2019/06/19

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/٦/١٩ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازیکرد لە ئەمیری دەوڵەتی کوەیت شێخ سەباح جابر ئەحمەد سەباح.

لە میانی پێشوازییەکی فەرمیدا مارشی نیشتمانی عێراق و کوەیت لێدرا، پاشان سەرۆک بەرھەم و شێخ سەباح، پاسەوانی سەرۆکایەتیان پشکنی، دواتر بەکەژاوەیەکی فەرمی بەرەو کۆشکی سەلام بەرێکەوتن. 

وا چاوەروان دەکرێت سەرۆک کۆمار و ئەمیری کوەیت بەئامادەبوونی ھەر دوو شاندی عێراق و کوەیت  کۆبوونەوە و گفتوگۆ ئەنجام بدەن سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە و بەشداری کوەیت لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەردوو وڵات کە خزمەت بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو گەلی دۆست بکات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان