لەمیانی گۆنگرەی كشتوكاڵ و ئاو... خانمی یەكەم: پێویستە بیر لە رێگەچارەیەک بكەینەوە تا عێراق خۆراكی ناوچەكە دابین بكات

2019/06/21


د. سەرباخ ساڵح خانمی یەكەمی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە عێراق رووبەڕووی هەڕەشەی كەمی ئاو دەبێتەوە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن.

لە میانی وتەیەكیدا لە گۆنگرەی (كشتوكاڵ و ئاوی عێراق) كە زانكۆی و سەنتەری توێژینەوەی فاكنیكن لە هۆڵەندا رێكی خستبوو، خانمی یەكەم راگەیاند پێویستە لە سەر رێگە چارەیەك قسە بکەین كە عێراقێك جێ بێڵین بۆ نەوەكانی داهاتوو تەنیا توانا كشتوكاڵییەكانی بەس نەبێت بۆ ئەوەی نانی گەلەكەی دابین بكات، بەڵكو دووبارە ببێتە ناوچەیەكی پڕ خێر و نانی ناوچەكە بدات هەر وەك چۆن لەسەر دەمی سۆمەرییەكان بەو شێوەیە بووە، ھاوکات دووپاتیكردەوە ئەم بابەتە زۆر گرنگە بەتایبەت لە كاتێكدا كە نەوت بەهاكەی لە بازارەکانی جیهان لە دەست دەدات بەمەش كاریگەری خراپ لەسەر داهاتی وڵاتەكەمان دروست دەكات.

د. سەرباخ ساڵح راشی گەیاند پێویستە بیر لە ڕێگە چارەیەكی جیاواز بكەینەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پێشینە كە گوزەرانی هەمووان زامن بكات سەرەرای زیادبوونی داواكارییەكان و كێ‌ بەركێ‌ لەسەر ئاو، ئەویش لە رێگەی بەركارهێنانی ئامرازەكانی چاكسازی و بەكارهێنانی ئاو لە ئاوی بەكارهاتوو و پاڵاوتنی ئاوی خوێی و كۆكردنەوەی ئاو، ئاودێری دڵۆپاندن، ئاماژەشی بەوە كرد ، ئەمانە دەكرێت بە تێروانین و سەركردایەتییەكی دروست بەدی بێن.

خانمی یەكەم  باسی ئەوەشی كرد ، کە ئێمە پێویستمان بەكاری جددیە بۆ پتەوكردن و بەهێزكردنی نێوان جوتیارانی عێراق و زەوییەكانیان ئەویش لە رێگەی دابینكردنی دەرفەتی ئابووری و خزمەتگوزاری بۆ جوتیاران و زامنكردن و بەردەوامبوونی كشتوكاڵ نەك تەنیا لەو زەویانەی كە كشتوكاڵ تیایدا لە دایكبوون بەڵكو گەشەپێدانەوەی جارێكی تر.

ھەروەھا د. سەرباخ داوای لە وڵاتانی ئەوروپی كرد بۆ ئەوەی پشتیوانی عێراق بكەن لە بوارەكانی باشتر بەڕێوەبردنی ئاو و ئاڵو وێركردنی تەكنەلۆژیا و زانیاری و مەشقکردن بە كادری تایبەتمەندی عێراق، هاوكات یارمەتیدەربن بۆ ئەوەی عێراق و وڵاتانی ناوچەكە پێكەوە كۆببنەوە تاكو روباری دیجلە و فورات بەشێوەیەكی باشتر بەڕێوەببرێن.
Visible

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان