سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و جەختی لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان کردەوە لە پێناو بەرقەرارکردنی ئاشتی لەناوچەکەدا

2019/06/25

سەرۆک بەرھەم ساڵح دووپاتی خواستی عێراقی کردەوە لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش لەگەڵ شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە بوارە جیاجیاکاندا.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/٦/٢٥ لە لەندەن چاویکەت بە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جێرمی ھانت.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بە پێویستی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات کرد لە پێناو چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ بەرقەرارکرنی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا بە جۆرێک کە بێتە مایەی بە دیھێنانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتان و گەلانی ناوچەکە. 

لەلای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق دەربڕی لە گشت بوارەکاندا، ھاوکات ھەوڵەکانی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی دووپاتکردەوە و ڕۆڵی جەمسەریی عێراقیشی سەبارەت بەقەیرانەکانی ناوچەکە بەرزنرخاند، ھەروەھا جەختیشی لە گرنگی بەردەوامی ھەماھەنگی و ڕاوێژ لەنێوان ھەردوو وڵاتدا کردەوە ، سەبارەت بە پرسە جیاجیاکان و پێشھاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە وجیھاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان