سەرۆک کۆمار: چاویکەوت بە سەرۆکی ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا

2019/06/26


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/٦/٢٦ لە میانی سەردانکردنی نوسینگەی ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا لە لەندەن چاوی بە سەرۆکی ئەنجومەن پیتر نۆرمان فاولەر کەوت.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح رۆڵ و ھەڵوێستەکانی بەریتانیای لە پشتیوانیکردنی گەل و حکومەتی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەشداری لە بونیادنانەوەی شارەکان بەتایبەتی ناوچە رزگارکراوەکاندا بەرزنرخاند.

ھەر لەمیانی دیدارەکەدا، تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا و چۆنیەتی بە ھێزکردن و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و ھەماھەنگی لە نێوان دامەزراوە یاساییەکاندا کرا، بەجۆرێک کە بەرەوپێشچونی دەستەڵاتی چاودێری و پەرلەمانی لە وڵاتدا مسۆگەر بکات.

لەلای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی لۆردان، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانکردنی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ لەندەن و بەشداری لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و لەندەن نیشاندا، ھاوکات جەختیشی لەوەکردەوە  مەبەستیانە لە نێوان ئەنجومەنی لۆردانی بەریتانیا و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی زیاتر ھەبێت.

لە کۆتایی سەردانەکەی سەرۆک کۆمار، بارۆن ئێمانیکلسۆن نێوەڕۆ خوانێکی لەسەر شەرەفی سەرۆک بەرھەم و شاندی یاوەری ئامادە کرا بوو.

پاشان سەرۆک بەرھەم ساڵح، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کۆمەڵەی پشتیوانی عێراق بەسەرۆکایەتی ئان کلۆید، ئەنجام داو تێیدا باس لە دۆخی عێراق وناوچەکە کرا، جێگای باسە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و لۆردانی بەریتانیا ئامادەی بوون.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان