سەرۆک کۆمار پاش سەردانەکەی بۆ لەندەن گەیشتەوە بەغدا

2019/06/29


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح بەرە بەیانی ئەمرۆ شەممە ٢٠١٩/٦/٢٩ پاش سەردانێکی چەند رۆژە بۆ وڵاتی بەریتانیا گەیشتەوە بەغدا.

لە میانی ئەو سەردانەدا سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح بە یاوەری خانمی یەکەم د. سەرباخ ساڵح لە کۆشکی باکینگھام چاویکەوت بە شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێسی دووھەم. 

سەرۆک کۆمار لەو سەردانەدا  چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا لەگەڵ ھەر یەک لە سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی لۆردان و ژمارەیەک لە وەزیر و گەورە بەرپرسانی بەریتانیا و تێدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان عێراق و بەریتانیا و چۆنێتی بەرەوبێشبردنی ئەو پەیوەندییانە کرا بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی  ھەردوو گەلی دۆست بکات.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان