بەبۆنەی ئاهەنگەكانی یادی شۆرشی بیست، سەرۆك كۆمار جەخت دەكاتەوە كە عێراق لە توانایدایە بەشداربێت لە پارێزگاریكردن لە ئاسایشی ئیقلیمی

2019/06/29

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح جەختی كردەوە عێراق بەو پێگە گرنگەی كە هەیەتی وەك دەوڵەتێك لە توانایدایە هاوسەنگی رابگرێت و بەشداری بكات لە پارێزگاریكردن لە ئاسایشی ئیقلیمی، كار بكات لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرەكان بەبێ‌ تەشەنەسەندنی ناكۆكییەكان بۆ جەنگێكی تر، ھاوکات تەئكیدیشی كردەوە لەسەر ئەوەی ئاڵەنگارییەكی گەورە لە بەردەمماندایە وەك عێراقییەك لە سەركردایەتیكردنی دەوڵەتی عێراق و وەك سیاسیەك لە بەها سیاسیە جیاوازەكان وەك گەلێك كە ئاستی سەركەوتنمان بەو جۆرەیە كە پارێزگاریكردنی عێراق دەستەبەر بكەین. 

سەرۆك كۆمار  لە وتەیەكدا لە یادی شۆڕشی بیست كە  ئەمرۆ شەممە ۲۰۱۹/٦/۲۹ لە ئۆتێل رەشید بەڕێوەچوو , ئاماژەی كرد ببۆ گرنگی پێویستی گرتنە ئەستۆی بەرپرسیارییەتی لەلایەن هەمووانەوە و دووركەوتنەوە لە لێكترازان و بەلارێدا بردنی چارەنوسی وڵات كە سەرگەردانی زۆری چەشتوە, روونیشی كردەوە هێزی دەوڵەت و پارێزگاریكردن لە شكۆ و سەروەری و سەربەخۆی و ئاسایشەكەی و بەهێزكردنی دامەزراوەكانی پێویستە هەموومان یەك بخات و كۆبكاتەوە و یەكڕیزمان بكات و هانمان بدات بەرەو  درك كردن بە مەترسییەكانی ئێستا لەلایەكەوە و لە لایەكی ترەوە بۆ بنیادنان و سیستەمێکی دروست. 

سەرۆك كۆمار ئاماژەشی بۆ ئەوە كرد ئێمە لە لەناوچەكەدا یەكێكین لەو دەوڵەتانەی بە ئەزمونی تاڵی جەنگ و وێرانكاریدا گوزەرمان كردووە و ئەوشی كە بینومانە بەسە بۆ ئەوەی بەرپرسیارییەتی هەڵبگرین تاكو ببینە بەشدارێكی سەرەكی لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و دادپەروەری و دۆستایەتی و هاریكاری لە نێوان گەلان و نەتەوە و دەوڵەتەكانی ناوچەكەمان و جیهانیش, دووپاتیشی كردەوە ئەوەی كە گەلەكەمان و وڵاتەكمان لە جەنگ و ماڵوێران و كارەسات پیایدا گوزەری كرد و تائێستاش بەردەوامین لە ژیان وامان لێدەكات كە بڵێین : نا بۆ جەنگ و هەموو توانا و هەوڵ و پەیوەندیی و لێك تێگەیشتنەكانمان بخینە گەڕ لەگەڵ دۆست و برا و دراوسێكانمان تا دوور بكەوینەوە لە جەنگ ئایا بۆ پارێزگاریكردن لە وڵاتەكەمان بێت یان بۆ پارێزگاریكردن لە دراوسێ و  برا و دۆستەكانمان.

سەرۆك كۆمار رایگەیاند سەركەوتین بەسەر تیرۆر و شار و گوندەكانمان ڕزگار کرد، بەڵام تا ئێستاش ئەو ئەركەی لەبەردەمماندایە كەم نییە لە پێناو دەستەبەركردنی ئاسایش و ئارامی و چەسپاندنیان و بەردەوامیدانیان, بەگوێرەی ئەو دۆخەی ئێستا لە ئارادایە، تەئكید دەكەینەوە كە ئاڵۆزبونەكە مەترسیدارترە ئەوەی كە روو دەدات لە دابەشبوون و لێكترازان و رۆچونی ناوچەكە بەو دۆخانە كە ئاگاداری زیاتر دەدەین لەوانەی نادیارن بۆ ئەوەی دەرئەنجامەكەی نەكەوێتە ئەستۆمان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان