سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە وەزیری بەرگری

2019/06/30


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/٦/٣٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا چاوی کەوت بە وەزیری بەرگری نەجاح شمری.
 
لە میانی دیدارەکەدا، سەرۆک بەرھەم ساڵح ھیوای سەرکەوتنی بۆ وەزیری بەرگری خواست لە پۆستە نوێیەکەیدا، ھاوکات جەختی لە گرنگی بەردەوامی سەرکەوتنەکانی سوپا و ھێزە ئەمنیەکان و حەشد و پێشمەرگە و رۆڵەی ھۆزەکان کردەوە کە بەدەستیان ھێناوە لە دژی تیرۆریستانی داعش، ھەروەھا  ئاماژەی بە پێویستی پارێزگاری لە دەستکەوتە سەربازییەکانی جەنگی دژی تیرۆر کردەوە.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ساڵح، ئاماژەی بە پێویستی گرنگی زیاتر بە سوپا دا ، لە رووی ئامادەکردن و پڕچەککردنی تا ھەستێت بە ڕۆڵی پیرۆزی خۆی لە بەرەنگاربوونەوەی ھەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت گەمە بە سەروەری عێراق و سەقامگیرییەکەی بکەن، ھاوکات ئەو داستانە قارەمانێتییەی کە ھێزە چەکدارەکان لە جەنگی دژی بە تیرۆرستانی داعش تۆماریان کرد بەرزنرخاند.
 
لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگری، چالاکی و پلانی وەزارەتەکەی بۆ پەرەپێدانی تواناکانی سوپای عێراق و ھێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری خستەڕوو، ھەروەھا جەختی کردەوە کە گشت تواناکان دەخەنەگەڕ لە پێناو پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان