سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ڕاوێژکاری سەرۆکی کۆریای باشور بۆ کاروباری دەرەوە

2019/07/01


سەرۆک کۆمار دووپاتی لە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کۆریای باشوری کردەوە لە بوارە جیاجیاکاندا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو گەلی دۆست بکات.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٧/١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ڕاوێژکاری سەرۆکی کۆریای باشور بۆ کاروباری دەرەوە ھان بیونگ دو و شاندێکی پەرلەمانی کە یاوەری دەکرد.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم، ئاماژەی بەگرنگی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و کۆریای باشور کرد کە مێژوویەکی دێرینی ھەیە، ھاوکات ڕۆڵی کاریگەری حکومەتی کۆریا و کۆمپانیا کۆرییەکانی بە بایەخەوە باسکرد لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا، بەتایبەتی ناوچە ڕزگارکراوەکان و گرنگی سود وەرگرتن لە پسپۆڕی و ئەزموونی کۆریا  لە بنیادنانەوەی  عێراقدا.

لەلای خۆیەوە، ھان بیونگ دو، سڵاوی سەرۆکی کۆریای گەیاندە سەرۆک کۆمار و خۆشحاڵی خۆیشی بە بەردەوامبوونی ھاریکاری نێوان ھەردوو وڵات دەربڕی، ھاوکات جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی شانازی بە قۆڵی کاروانی پەیوەندییەکانی دەکات لەگەڵ عێراقدا.

ھەر لەدیدارکەدا، باس لە دۆخی ناوچەکە و جیھان و بەشداری کۆمپانیاکانی کۆریا لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری عێراق کرا لە بوارە جیاجیاکاندا ، بەتایبەتی لە بواری نەوت و ووزەدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان