سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە

2019/07/01


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٧/١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە خالد عەتیە.

لە میانی دیدارەکەدا، سەرۆک بەرھەم  دووپاتی لە گرنگیدان بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجیانی عێراق کردەوە کە سەردانی ماڵی خو دا دەکەن لە کاتی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەجدا، ھاوکات ئاماژەی بەوەکرد کە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی عێراق ئەرکێکی پیرۆز و نیشتمانییە چ لە ناوەوە یان لە دەرەوەی وڵات بێت، ھەروەھا وتی ئەرکمانە کە ئەو رێوشوێنانە دیاری بکەین کە بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج و عمرە بە باشترین شێوە بۆ حاجییان دابین دەکەن. 

لەلای خۆیەوە خالد عەتیە باسی لە ئەرک و چالاکییەکانی دەستەی حەج و عومرە و ئامادەکارییەکان  بۆ مەراسیمی حەج کرد و ئەو ھەوڵانەشی باسکرد کە دەستەی حەج و عومرە خستویەتییە گەر بۆ زیادکردنی ناوی حاجییە عێراقییەکان و دابینکردنی ڕێوشوێنی گونجاو بۆ بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان