سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری داد
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٧/١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەزیری داد فاروق ئەمین شوانی.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی لە وەزیری داد کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەرزکردنەوەی ئەدای کارەکانی وەزارەتی داد و چارەسەکردنی دۆسێیە ھەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتی پەیوەست بە بەندکراوەکان و دابینکردنی ڕەوشێکی مرۆیی بەپێی بنەماکانی مافی مرۆڤ.
ھەر لە دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار گرنگی بڵاوکردنەوەی چەمکی دادپەروەری و دەستپاکی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کارکردن لە پێناو گەرانەوەی دووبارەی نەوجەوانانی زیندانیکراو وەک ھاووڵاتی بۆ ناو کۆمەڵگە کرد، ھاوکات دووپاتی پشتیوانی لە وەزیر و کارمەندانی وەزارەت کردەوە، لە پێناوی سەرخستنی کارەکانیان.
لەلای خۆیەوە وەزیری داد پشتیوانی سەرۆک کۆماری بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و ھەوڵەکانی لە پێناوی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەرزنرخاند، ھاوکات باسی لە ئەرک و کار و پلانەکانی داھاتووی وەزارەتی داد کرد.
Presedent