سەرۆک کۆمار: جەختی لە گرنگی پشت بەستن بە شێواز و تەکنیکی پێشکەوتوو لە کارەکانی وەزارەتی ناوخۆدا کردەوە

2019/07/01


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ،ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٧/١ لەکۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەزیری ناوخۆ یاسین یاسری.

لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆی لە بەھێزکردنی سەقامگیری ئاسایشدا بەرزنرخاند، ھاوکات جەختی لە گرنگی بەردەوامی ھەوڵەکان کردەوە لە پێناوی پارێزگاریکردن لە یاسا و سەرخستنی دادپەروەری.

ھەرلە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بە پێویستی بەکارھێنانی شێوازی نوێ کرد لە مەشق و راھێنان بە کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان بە تەکنیکی پێشکەوتوو لە کاری ھەواڵگری و خێرا رایکردنی کارەکانی ھاووڵاتیان. 

لەلای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ، سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ پشتیوانی لە وەزارەتەکەی کە دەبێتە ھۆکاری بەھێزکردنی دەسەڵاتی یاسا و ئاسایش لە وڵاتدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان