سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە نێردەی تایبەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سوریا

2019/07/07

سەرۆک کۆمار: جەختی لە پێویستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانە و ھاریکاری نێوان عێراق و ئەمریکا کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی ھەردوو وڵات و بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بکات.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/٧/٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نێردەی تایبەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سوریا جێمس جێفری و باڵیۆزی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق ماسیۆ تولەر. 

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەگرنگی گفتوگۆی جددی کرد لە نێوان گشت لایەنەکاندا لە پێناوی چارەسەرکردنی پرسە ھەڵپەسێردراوەکان و کۆتایی ھێنان بە قەیرانەکان، بەجۆرێک کە یارمەتی دەر بێت لە چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی لە جیھاندا.

سەرۆک بەرھەم، تیشکی خستە سەر سیاسەتی ھاوسەنگی عێراق لەگەڵ ھەموواندا بۆ نزیککردنەوەی دید و بۆچوونەکان لە نێوان وڵاتانی ناوچەکەدا ، لە پێناو کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان، ھەروەھا جەختی لە گرنگی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو کردەوە بۆ دۆخی سوریا و نەھێشتنی نەھامەتێیەکانی گەلی سوریا و ھاریکاریکردنیان لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، ھاوکات جەختی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق کردەوە.

لەلای خۆیەوەی جێمس جێفری، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە گشت بوارەکاندا دەربڕی، و دووپاتیشی لە خواستی ئەمریکا کردەوە بۆ فراوانکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش لە بارەی دۆسێی و کێشە ھەنوکەییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان