سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی کارەکانی

2019/07/08


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٧/٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق سیریڵ نون، بەبۆنەی کۆتایی ھاتنی کارەکانی. 

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، ھەوڵەکانی باڵیۆزی ئەڵمانیای لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە ماوەی بە جێگەیاندنی کارەکانیدا بەرزنرخاند و ھیوای سەرکەوتنی لە کارەکانی ئایندەدا بۆ خواست.

ھاوکات سەرۆک بەرھەم، ڕۆڵ و ھەڵوێستەکانی ئەڵمانیای لە بەھێزکردنی سەقامگیری لە عێراق و پێشکەشکردنی ھاریکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکان بەگرنگ باسکرد.

لە لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا، دووپاتی خواستی وڵاتەکەی کردەوە، بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکان و دیاریکردنی چوارچێوەیەکی گونجاو بۆ ھاریکاری ھاوبەش لە نێوان عێراق و ئەڵمانیا لە گشت بوارەکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان