سەرۆک کۆمار: دابینکردنی دواکاری و پێداویستییەکانی کەسوکاری شەھیدان ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانییە

2019/07/10


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، دووپاتی لە گرنگیدان بە کەسوکاری شەھیدان و قوربانیانی تیرۆر و دابینکردنی پێداویستییەکانیان و پەلەکردن لە تەواوکردنی داواکاری و قەرەبووکردنەوەیان کردەوە.  

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/٧/١٠ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی دەزگای شەھیدانی سیاسی خاتوو ناجحە عەبدول ئەمیر شمری.

لەو دیدارەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بەوەکرد کە ھەرچییەک پێشکەش بەکەسوکاری شەھیدان بکرێت بەرامبەر بە قەبارەی قوربانیدانیان نییە، ھاوکات روونیشیکردەوە کە دابینکردنی پێداویستییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان ئەرکێکی گەورەی مرۆیی و نیشتمانییە، ھەروەھا ئامادەیی تەواوی خۆیشی دەربڕی لە پشتیوانیکردنی دەزگای شەھیدان ،لە پێناو جێ بەجێکردنی ئەرکەکەیان و بەرزکردنەوی ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ کەسوکاری شەھیدان و قوربانیان. 
  
 ھەر لەدیدارەکەدا، باس لە ڕێکارەکانی ھاریکاری و یەکخستنی ھەوڵەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بەکەسوکاری شەھیدان کرایەوە لە گشت عێراقدا بەھەرێمی کوردستانیشەوە. 

لەلای خۆیەوە،خاتوو ناجحە شمری، کاروچالاکییەکانی دەزگای شەھیدانی خستەڕوو، ھاوکات ھەوڵەکانی سەرۆک کۆماریشی لە ڕێنماییکردن و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم دەزگاکەیانی بەرزنرخاند.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان