سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

2019/07/11


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٧/١١ لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەھدی.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی وڵات کرا، ھاوکات جەختیش لە پێویستی خستنەگەڕی گشت تواناکان کرایەوە بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان.

ھەر لەدیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق و پەیڕەوکردنی سیاسەتی خۆ بە دورگرتن لە ھەر جەمسەرگیریەک لە ناوچەکەدا جەختی لێکرایەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان بکات، لە ڕێگای پیادەکردنی دیالۆگ بۆ چارەسەکردنی قەیرانەکان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان