سەرۆک کۆمار: جەخت لە ھەڵوێستی عێراق دەکاتەوە بۆ پشتیوانیکردنی لە گەلی فەلەستین

2019/07/16

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٩/٧/١٦ لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی حکومەتی فەلەستین د. محەمەد ئاشتیە و شاندی یاوەری و سەبارەت بە بەھێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئاسۆی ھاریکاری نێوان ھەردوو وڵات گفتوگۆکرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە ھەڵوێستی عێراق کردەوە، سەبارەت بە پشتیوانیکردنی لە گەلی فەلەستین و  دەستەبەرکردنی مافی یەکجاری بۆ چارەسەرکردنی دۆزی فەلەستین.

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژە بە پەرۆشی عێراق کرد، سەبارەت بە دابینکردنی مافی تەواوی برا فەلەسیتنیەکانی نیشتەجێ عێراق. 
 
لەلای خۆیەوە سەرۆکی حکومەتی فەلەستین، سڵاو و ڕێزی سەرۆکی فەلەستین مەحمود عەباسی گەیاندە سەرۆک کۆمار، ھاوکات خواستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە گشت بوارەکاندا، ھەروەھا ھەڵوێستی عێراقی لە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین لە گشت ئاستەکاندا بەرزنرخاند.

لەکۆتایی دیدارەکەدا، باس لە دوا پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان کرا و جەختیش لە پێویستی دامەزراندنی سیستەمێکی ناوچەیی ھاوبەش کرایەوە بۆ ھاریکاری و نەھێشتنی ئاستەنگەکانی بواری سیاسی و ئاسایش و ئابووری، بەجۆرێک کە ببێتە مایەی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی گەلانی ناوچەکە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان