سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایى له‌ سابئه‌ى مه‌ندائین دەکات به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى گه‌وره‌ و سه‌رى ساڵى نوێى مه‌ندائینەوە

2019/07/17


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٧/١٧  پیرۆزبایى كرد له‌ سابئه‌ى مه‌ندائین به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى گه‌وره‌ و سه‌رى ساڵى مه‌ندائینەوە.

سه‌رۆك كۆمار له‌ بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له ‌سه‌ر گرنگى پته‌وكردنى به‌هاى خۆشه‌ویستى و برایه‌تى و هاوبه‌ش پێكردنى ئه‌و به‌هایە‌ له‌ نێوان ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق، ھاوکات به‌بایه‌خه‌وه‌ باسى له‌ رۆڵى سابئه‌ى مه‌دائین كرد له‌ بنیادنانى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ئازادى و یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى و دیموكراسی.

ئه‌مه‌ش ده‌قى بروسكه‌كه‌یه‌:

به‌و په‌ڕى خۆشحاڵی و ئاسوده‌ییه‌وه‌ جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌ خوشك و برایانى سابئه‌ى مه‌ندائین ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ى جه‌ژنى گه‌وره‌ و سه‌رى ساڵى مه‌ندائین، هیوا خوازم ئه‌م جه‌ژنه‌ هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى و شادى و ئاشتیه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ و رۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌.

له ‌كاتێكدا به‌م بۆنه‌ خۆشەوە ئاهه‌نگ ده‌گێڕین، پێویسته‌ گرنگى پته‌وكردنى به‌هاى خۆشه‌ویستى و برایه‌تى و به‌شداری پێكردن لە نێوان ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق و لایه‌نه‌كانى تر به‌ بیر بێنینه‌وه‌ كه‌ خاڵى هێز و هه‌ڵسانه‌وه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گشت ئاسته‌نگه‌كان و رێگریكردن له‌ گروپە‌ تیرۆریستییه‌كان و بیرى توندره‌وى.

له‌م كاته‌دا رۆڵى به‌ پێز و به‌شدارى كاراتان دەنرخێنین و به‌رز رادەگرین له‌ بنیادنانى عێراق له‌سه‌ر بنەماى ئازادى و یه‌كسانى و به‌هاى دادپه‌روه‌رى و دیموكراسی، به‌شداریكردنتان له‌گه‌ڵ براكانتان و رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان  بۆ دەوڵەمەندکردنی پێگەی شارستانى و رۆشنبیرى له‌ وڵاته‌كه‌مان.

جه‌ژنتان پیرۆزبێت، داواكارم له‌ په‌روه‌ردگار ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌خۆشى و ئاشتى هه‌موو ساڵێك بکرێتەوە.

هه‌موو ساڵێكتان به‌خۆشى 

د. به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان