پرسەنامەی سەرۆک کۆمار بەبۆنەی کۆچی دوایی فەرید زامدار

2019/07/23


بەرێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو فەرید زامدار

به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی تێکوشەر و پێشمەرگە و نووسه‌ر و شاعیر و رۆژنامه‌نووسی به‌ توانای گه‌له‌كه‌مان (فەرید زامدار) مان بیست.

کاکە فەرید زامدار بەقەڵەمەکەی خزمەتێکی زۆری شیعر و نووسین و رۆژنامەگەری گەلەکەمانی کردووە، یاد و یاده‌وه‌ری هه‌ر زیندوو ده‌بێت.

به‌م بۆنه‌ خه‌مباره‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و داوام له‌ خودای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات.

ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون

د. بەرھەم ساڵح 
سەرۆک کۆمار
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان