سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکات بەبۆنەی دەست بەکاربوونییەوە

2019/07/25


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٧/٢٥ بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن کرد، بەبۆنەی دەست بەکاربوونییەوە. 

سەرۆک بەرھەم، ھیوای سەرکەوتنی بۆ جۆنسن خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا، ھاوکات جەختی لە خواستی عێراقیش کردەوە لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و کاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵاتدا، لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیھاندا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان