سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی پاکستان لە عێراق

2019/07/28


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/٧/٢٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی پاکستان لە عێراق ساجد بلال. 

لە دیدارەکەدا باڵیۆزی پاکستان بانگھێشتنامەیەکی دەست نووسی سەرۆکی پاکستان عارف عەلەوی گەیاندە سەرۆک بەرھەم ساڵح بۆ سەردانکردنی پاکستان بەفەرمی.

سەرۆک کۆمار، لە ڕێگای باڵیۆزی پاکستانەوە ڕێز و سڵاوی گەیاندە سەرۆکی پاکستان و بەڵێنی دا لەکاتێکی گونجاودا بانگھێشتنامەکەی سەرۆکی پاکستان بۆ سەردانی ئەو وڵاتە بھێنێتە دی، ھاوکات دووپاتی لەوە کردەوە کە پاکستان دەوڵەتێکی گرنگ و دۆستە و ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت لە پرسە ھەنوکەییەکانی ناوچەکەدا.

ھەر لە دیدارەکەدا، باس لە بەرەوەپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات کرا لە بوارە جیاجیاکاندا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان