سەرۆک کۆمار فەرمانیکرد بەناردنی پرۆژە یاسای خەڵاتی بەھرەمەندانی دەوڵەت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

2019/07/28


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح فەرمانی کرد بەناردنی پرۆژە یاسای خەڵاتی دەوڵەت بۆ بەھرەمەندان کە سەرۆکایەتی کۆمار ئامادەی کردوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی پرۆژەکە و پەسەندکردنی. 

سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی کۆمار عەلی شوکری، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/٧/٢٨ دووپاتیکردەوە کە سەرۆکایەتی کۆمار پرۆژەی یاساکەی تەواوکردووە، کە بەپێی یاساکە ساڵانە خەڵات دەبەخشرێتە بەھرەمەندان، لە بوارەکانی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسی و زانستە پراکتیکیەکان و مرۆیی و وەرزشیدا.

عەلی شوکری راشی گەیاند خەڵاتەكە بەهایەكی مادی و مەعنەوی هەیە و شایستەی داهێنانەكەیە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان