سەرۆک کۆمار پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز کرد

2019/07/29


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٧/٢٩ پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی پادشای عەرەبستانی سعودییە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی شازادە بەندەر بن عەبدولعەزیز.

لە پرسەنامەکەدا سەرۆک بەرھەم، سەرەخۆشی خۆی لە گەلی سعودییەو خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد، و داواشی لە خودا کرد کە کۆچکردوو بەر بەزەیی خۆی بخات و بەبەھەشتی بەرینی شاد بکات.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان