سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوەی لوبنان

2019/07/29


سەرۆک بەرھەم ئاماژەی کرد بەگرنگی کاراکردنی کاری لیژنە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و لوبنان

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/٧/٢٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوەی لوبنان حەسەن موراد. 

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە پێویستی بەھێزکردنی ئاسۆی ھاریکاری ئابووری و فراوانکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و لوبنان کردەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو گەلی دۆست بکات.

لەلای خۆیەوە حەسەن موراد پەرۆشی وڵاتەکەی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی لەگەڵ عێراقدا دەربڕی و ئاماژەیشی بە خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان و بەشداریکردن لە کەرتی وەبەرھێنان و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان