سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە نێردەی سەرۆکی تورکیا بۆ کاروباری ئاوی

2019/07/31


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/٧/٣١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نێردەی سەرۆکی تورکیا بۆ کاروباری ئاو ویسل ئەر ئۆغڵۆ.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی عێراق و تورکیا و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی ھاریکاری ھاوبەش کردەوە کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەلی دۆست بکات.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بە پێویستی گەیشتن بەلێکگەیشتنێکی گونجاو بۆ پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی دۆسێی ئاو لە نێوان عێراق و تورکیا، بەجۆرێک کە مافەکانی ھەردوو وڵات بپارێزێت، ھاوکات جەختیشی کردەوە کە پرسی ئاو تەوەرێکی سەرەکییە لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیادا.

ھەروەھا سەرۆک بەرھەم ھیوای خواست کە لیژنە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات بگەن بەچارەسەرێکی یەکجاری بۆ پشکی ئاو، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بپارێزێت.

لەلای خۆیەوە ئەر ئۆغڵۆ، سڵاوی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی گەیاندە سەرۆک کۆمار و ھیوای خۆشگوزەرانی بۆ گەلی عێراق خواست.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان