سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی چین

2019/08/04


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/٨/٤ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی چین لە عێراق چانگ تاو.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و چین و پێویستی بەرەوپێشبردن و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات کردەوە لە گشت بوارەکاندا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو گەلی دۆست بکات.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی چین پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات دەربڕی، بەتایبەتی لە بوارەکانی نەوت و ووزە و ڕێگای ئاسندا، ھاوکات دووپاتی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی عێراق کردەوە لە پێناو سەرخستنی ئامانجەکانی لە گەشەپێدانی بوارە جیاجیاکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان