سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی کۆمەڵەی ھێزەکانی مەدەنی و نیشتمانی کرد

2019/08/05

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/٨/٥ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی کۆمەڵەی ھێزەکانی مەدەنی و نیشتمانی عێراق سەعد عاسم جەنابی و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم پیرۆزبایی لە جەنابی کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی کۆمەڵەی ھێزەکانی مەدەنی و نیشتمانی عێراق، ھاوکات داوایشکرد کە کاری سیاسی لە پێناوی بەرجەستەکردنی بنەماکانی فرەیی و دیموکراسیدا بێت، بەجۆرێک کە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ عێراق و گەلی عێراق دەستەبەر بکات. 

لە میانی دیدارەکەدا، باس لە پێشھاتە سیاسییەکانی وڵات کرا، ھەروەھا دووپات لە گرنگی پابەندبوون بەبنەما نیشتمانییەکان کرایەوە، لە پێناوی سەرخستنی بەرژەوەندی نیشتمانی لەگەڵ پێویستی خستنەگەڕی گشت ھەوڵەکان بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەت و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ گەلی عێراق.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان