سەرۆک کۆمار: جەختی لە گرنگی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجییانی عێراق کردەوە

2019/08/12


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح رۆژی یەک شەممە ٢٠١٩/٨/١١ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومرە خالد عەتیە، جەختی لە گرنگی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجییانی عێراق کردەوە و داواشی کرد کە ئاسانکاری تەواو بکرێت بۆ گەڕانەوەیان بەسەلامەتی بۆ خاکی نیشتمان، دوای بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەج.

ھاوکات سەرۆک بەرھەم، تەئکیدی لەوە کردەوە کە پێویستە گشت ھەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ دابینکرنی کەشێکی ئارام بۆ میوانانی ماڵی خودا لە پێناوی بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەجدا.

لەلای خۆیەوە خالد عەتیە، ڕایگەیاند کە حاجیانی ماڵی خودا فەریزەی حەجیان بەبێ ھێچ کێشە و گرفتێک بەجێ گەیاندووە، ھاوکات پشتیوانیکردنی سەرۆک کۆماری بۆ کاری دەستەی حەج و عومرە بەرزنرخاند، کە بووەتە پاڵنەرێکی باش بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری کە شایستەی حاجییانی عێراقی بێت.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان