سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە پاتریاركی بابلی کلدان

2019/08/22


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٨/٢٢ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە پاتریاركی بابلی کلدان کاردینال مارلویس ڕۆفائیل ساکوی یەکەم.

لە میانی دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی کاری جددی بۆ بەرجەستەکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گشت پێکھاتەکانی عێراق و بەھێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کرایەوە.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم، ڕایگەیاند کە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق گرنگی مێژوویی خۆی ھەیە بۆ گەلی عێراق، ھاوکات ڕۆڵی کریستیانەکانی لە بەھێزکردنی پەیوەندی برایەتی و بڵاوکردنەوەی بەھاکانی ھاووڵاتی بوون و لێبوردەیی لە نێوان گشت ڕۆڵەکانی عێراقدا بەرزنرخاند.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان