سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە

2019/08/26

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/٨/٢٦ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەھدی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی.

لە میانی کۆبوونەوەیەکدا باس لە ڕۆڵی گرنگی ھێزەکانی حەشدی شەعبی کرا شان بەشانی پێکھاتەکانی دیکەی ھێزە چەکدارەکان، لە جەنگی ڕزگاریکردنی عێراق لە چنگی تیرۆر و شکست ھێنانی بە داعش.

ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە مەبەست لە دەستدرێژیکردنە سەر حەشدی شەعبی، بۆ تێوەگلاندنی حەشد و سیستەمی بەرگری نیشتمانییە بۆ سەرقاڵکردنیان لەو ڕۆڵەی کە گێریاویانە لە جەنگی دژ بەگروپی داعش و کۆتایی ھێنان بە مەترسییەکانی داعش لە سەر عێراق و ناوچەکە و جیھان بەیەک جاری، ئەو دەستدرێژیانە کارێکی دوژمناکارانەیە کە دەکرێتە سەر عێراق، حکومەتی عێراقیش ھەڵدەستێت بە وەڵامدانەوەی ئەو دەستدرێژیانە بۆ بەرگریکردن لە عێراق و ئاسایش و سەروەری خاکەکەی لە ڕێگای کەناڵە کاریگەرەکان و ڕێکخراوە جیھانی و ناوچەییەکانەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبووان دووپاتیان لە گرنگی تیشک خستنە سەر ئامانجی سەرەکی کردەوە، کە ئەویش جەنگی دژ بە تیرۆر و ڕزگاکردنی خاکی عێراقە لە پاشماوەی تیرۆریستان و سەرقاڵ نەبوون بەئامانجی دیکەوە، ھاوکات جەختکرایەوە کە سەروەری عێراق و سەلامەتی گیانی ڕۆڵەکانی ھێڵی سورن، دەوڵەتیش پاپەندە بە پاراستنی سەروەری و گیانی ھاووڵاتیانی عێراقەوە، ھەر لایەنێک دەستدرێژی بکاتە سەر عێراق، ئەوکات وا دەخوازێت کە ھاووڵاتیانی عێراق پارێزگاری لە یەکڕیزی و یەک ھەڵوێستی بکەن بۆ پشتیوانیکردن لە ھێزە قارەمانەکان، ھەروەھا دووپاتیش لە ڕێزگرتن لە سەروەری یاسا و مەرجەعیەتی دامەزاروەکانی دەوڵەت و پابەندبوون بە پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری عێراق کرایەوە.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان