سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق

2019/08/27


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/٨/٢٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق فەریق تالب شغاتی کنانی.

سەرۆک کۆمار قارەمانێتی ھێزەکانی دەزگای دژە تیرۆر و پێکھاتەکانی دیکەی ھێزە چەکدارەکانی لە سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و پێشمەرگە و حەشدی لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا بەرزنرخاند.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە پیشەیی و وورە بەرزی ھێزەکانی دژە تیرۆر کردەوە، کە بەشداری کاریگەریان ھەبوو لە شکست پێھێنانی تیرۆریستان و بەدەستھێنانی سەرکەوتن بەسەریاندا، ھاوکات دووپاتی لە پێویستی بونیادنانی ھێزە چەکدارەکان کردەوە، لە سەر بنەمای یەکگرتوویی نیشتمانی و پێشەییانە، تاوەکو بتوانن رووبەڕووی مەترسی تیرۆر ببنەوە و بە یەکجاری ڕیشەکێشیان بکەن.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان