سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ئەمینداری گشتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی

2019/08/28

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ  ٢٠١٩/٨/٢٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەمینداری گشتی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی حەمید شەتری و شاندی یاوەری و سەبارەت بە دوا پێشھاتە ئەمنییەکانی وڵات گفتوگۆکرا. 

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە خستنەگەڕی گشت ھەوڵەکان کردەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پارێزگاری لە دەستکەوتە بەدەستھاتووەکان بە سەر تیرۆریستانی داعشدا، ھاوکات ڕۆڵی کارمەندانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە دەستەبەرکردنی زانیاری ھەواڵگری و ئەمنی و پارێزگاریکردن لە گیان و موڵک و ماڵی ھاووڵاتیانی بەرزنرخاند.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان