خانمی یەکەم پێشوازیکرد لە بریکاری وەزیری تەندروستی و ژینگە

2019/08/28


خانمی یەکەم د. سەرباغ ساڵح ئەمڕۆ ٢٠١٩/٨/٢٨ لە بەغدا پێشوازیکرد لە بریکاری وەزیری تەندروستی و ژینگە د.جاسم فەلاحی.

لە میانی دیدارەکەدا، باس لە دۆخی ژینگەی عێراق و ئەو ئاستەنگانە کرا کە رووبەڕووی وڵات دەبنەوە، بەتایبەتی لە رووی پاک و خاوێنی ئاو و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ھۆکاری پیسبوونی ئاو بەھۆی فڕێدانی پاشماوەی ئاوی ئاوەڕۆکانەوە بەبێ چارەسەرکردن.

ھەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی پرسی ئاسایشی خۆراک و گرنگی گرتنەبەری گشت ڕێکارە پێویستەکان کرایەوە بۆ زامنی دابینکردنی ئاسایشی خۆراکی خاوێن بۆ ھاووڵاتیان.

ھاوکات خانمی یەکەم و بریکاری وەزیری تەندروستی باسیان لە رۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بڵاوکردنەوەی ھوشیاری پێویست بۆ ھاووڵاتیان لە گرنگی بوونی ژینگەیەکی پاک و خاوێن کردەوە.

لە کۆتایی دیدارەکەدا خاتوو سەرباغ جەختی لە پێویستی پیادەکردنی جۆری تێڕوانینی کۆمەڵایەتی لە رووی ژینگەییەوە کردەوە، ھەروەھا دووپاتی لەوە کردەوە کە ژینگەی نا تەندروست کاریگەری خراپ دەکاتە سەر کۆمەڵگە بەتایبەتی ژنان و منداڵان.
Visible

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان