سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی ڕۆشنبیران و ئەدیبان كرد بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمینداری گشتی یەكێتی نوسەران و ئەدیبانی عێراقەوە

2019/08/28


ئەمەش دەقەكەیەتی:  

بِسْم الله الرحمن الرحیم

بەخەمبارییەکی زۆرەوە وەك ھەموو چین و توێژەكانی عێراق هەواڵی ماڵئاوایی شاعیر و ئەكادیمی ناسراوی عێراق ئیبراهیم خەیات مان پێگەیشت، كە یەكێكە لە گەورە نوسەرانی عێراق.

لەو كاتەی كە عێراق پێویستی بەهەموو هەوڵێكی ڕوناكبیرانی هەیە، ئیبراهیم خەیات مالئاوایی لێكردن و بۆشایەكی گەورەی بەجێ هێشت، خودای گەورە خوالێخۆشبوو بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، سەبووری خانەوادە و هاوڕێیانی بدات. 
       
انا لله وانا الیە راجعون.

د. بەرهم ساڵح
سەرۆك كۆمار
۲۰۱۹/۸/۲۸
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان