سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی بارەگای ده‌زگای دژه‌ تیرۆری کرد

2019/08/29

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٨/٢٩ سه‌ردانی بارەگای ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراقی كرد له‌ به‌غدا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاکە فه‌ریق ڕوكن تالب شغاتی و فه‌رمانده‌ و گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رانه‌وه‌ بە گەرمی پێشوازی لێكرا.

له‌ سەردانەکەدا سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ده‌زگای دژە تیرۆر‌دا کۆبووەوە و جەختی لە پاراستنی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کردەوە کە بە سەر تیرۆریستانی داعش ھاتووەتە دی، ھاوکات تیشکی خستە سەر ڕیشەکێشکردنی تیرۆر بە یەکجارەکی تا وەکو جارێکی تر سەرھەڵنەدەنەوە. 

ھاوکات سه‌رۆك به‌رهه‌م ڕایگه‌یاند ناكرێت قوربانییە‌كانی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی تر له ‌سوپا و پۆلیس و ھێزەکانی پێشمه‌رگه و حەشدی شەعبی‌ له ‌بیر بكەین كه‌ شان بەشانی دەزگای دژە تیرۆر له‌ یه‌ك سه‌نگه‌ردا دژ بە تیرۆر جەنگان و توانایه‌كی باشیان نیشاندا له ‌به‌رگریكردن له‌ پیرۆزییه‌كانی ئه‌م وڵاتەدا‌، ئەوەش په‌یامێكی نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ گەلی عێراق دا، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا کە دەوڵەتی عێراق سوورە لە سه‌ر بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارەکانی.

سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکەش سەرۆک کۆمار وتی: عێراق بووە جەمسەری كۆكردنه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و قبوڵی نەکرد جارێکی دیکە ناوچەکە توشی ئاڵۆزی و گرژی ببێتەوە كه‌ هیچ لایه‌ك سودی لی نابینێت جگه‌ له‌ تیرۆریستان و بیری توندڕەوی. 

لە کۆتایدا سه‌رۆك كۆمار گیانی نیشتمان په‌روه‌ری و پیشه‌یی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری له‌ جه‌نگی دژ به ‌تیرۆریستانی داعش و به‌رگریکردن لە گیانی ھاووڵاتیان و ‌خاكی نیشتماندا به‌رزنرخاند.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان