سەرۆک کۆمار چاویکەوت بە ئەیاد عەلاوی

2019/08/29


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٨/٢٩ لە بەغدا چاویکەوت بە سەرۆکی منبەری عێراقی د. ئەیاد علاوی و سەبارەت بە دوا پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی وڵات گفتۆگۆکرا.

لە دیدارەکەدا دووپات لە گرنگی یەکخستنی ھەڵویستی ھێزە و لایەنە سیاسییەکان و سەرخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان کرایەوە سەبارەت بە پرسە ھەڵپەسێردراوەکان و گرتنەبەری ڕێکارە دەستوورییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ھاوکات لە دیدارەکەدا تاوتوێی قەیرانەکانی ناوچەکە و گرنگی گرتنەبەری دیالۆگ جەختی لێکرایەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان