خانمی یەکەم پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆمەڵەی کەم ئەندامان

2019/08/29


خانمی یەکەم دووپاتیکردەوە کە گرنگیدان و دابینکردنی چاودێری تەندروستی بۆ کەم ئەندامان بەرپرسیاریەتییەکی مرۆییە لە گەردنماندا و دەبێ تەرجەمەی واقیعی بکەین.

لە میانی پێشوازیکردنی خانمی یەکەم د. سەرباغ ساڵح، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٨/٢٩ لە شاندێکی کۆمەڵەی کە مئەندامان بە سەرۆکایەتی موفەق تمیمی و شاندی یاوەری، ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە یاسایەک دابڕێژرێت لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگە و زامنکردنی مافە ڕەواکانیان بۆ ئەوەی بە ڕۆڵی خۆیان ھەستن لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەدا.

ھەر لە دیدارەکەدا خانمی یەکەم پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەم توێژە گرنگە و تێگەیشتنی خۆیشی بۆ ھەلومەرج و گوزەرانی کەم ئەندامان دەربڕی، کە بەھۆی کۆمەڵێک ھۆکاری زگماگی یان رووداو یان کردەوە تیرۆریستییەکانەوە دووچاری ئەم دۆخە بونەتەوە، ھاوکات داوایکرد گرنگی بدرێت بە بەھرەی ھونەری و زانستییەکانیان، کە توانیویانە رووبەڕووی دۆخی کەم ئەندامیان ببنەوە و سەرکەوتوش بوون بەسەر  ئاستەنگەکاندا.

ھەروەھا د. سەرباغ ئاماژەی بەگرنگیدان و پەلەکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگە بەگشت چین و توێژەکانەوە کرد بۆ جێ بەجێکردنی یاساکانی تایبەت بەم توێژە گرنگە ھاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیھان. 

لەلای خۆیانەوە ئەندامانی شاندی میوان دۆخی کەم ئەندامانیان لە عێراق خستەڕوو لەگەڵ پێویستیان بە پشتیوانیکردن و چاودێری زیاتر و جێ بەجێکردنی یاسا و ڕێککەوتننامەکان بە شێوەیەکی دروست تابتوانن بەمافەکانیان شادبن، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.
Visible

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان