سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

2019/09/01


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٩/٩/١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خاتوو جینین ھینیس بلاسخارت.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و ھەوڵەکانی بۆ پشتیوانی پرۆسەی دیموکراسی لە عێراقدا ، ھاوکات ئاماژەی بە پێویستی چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ یارمەتیدانی عێراق لە بینی ڕۆڵی گرنگی خۆی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەو بەرجەستەکردنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ڕایگەیاند کە ھاووڵاتیانی عێراق چاوەڕێی قۆناغێکی نوێی ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی دەکەن.

لەلای خۆیەوە بلاسخارت پشتیوانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ عێراق دووپاتکردەوە لە گشت بوارەکاندا، ھاوکات جەختی لەبەردەوامبوونی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردەوە بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژکار و ھاریکاری و گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان