سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق

2019/09/01


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٩/٩/١ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق مونتەسر زوعبی.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری ھاوبەش کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەلی دۆست بکات، ھەروەها تاوتوێی ھەڵوێستی ھەردوو وڵات لە بارەی دوا پێشھات و گۆڕانکارییە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان کرا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان