سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە ئەمنیداری گشتی کۆمکاری عەرەبی

2019/09/03


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/٩/٣ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبو غیت و شاندی یاوەری.

لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆیەکی دوور و درێژ  ئەنجام درا، سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئاسایش لە عێراق و ناچەکەدا.

لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم باسی لە ھەوڵە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق کرد پاش سەرکەوتن بە سەر تیرۆرستانی داعشدا بەو ئاڕاستەیەی کە سەرکەوتنەکان تەواو بکرێت بە کۆتایی ھێنانی یەکجاری گروپە تیرۆریستییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی کە ھاوکار بێت بۆ پێشکەشکردنی پرۆژەکانی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان لە وڵاتدا.

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە دیدی نیشتمانی عێراق کردەوە کە بەرپرسیارانە تەماشای پرسەکانی ناوچەکە و جیھان دەکات، لە ڕێگای کارکردنی ھاوبەش لەگەڵ ھەموواندا لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری و بەدوور گرتنی عێراقیش لە ھەر سیاسەتێکی جەمسەرگیری لە ناوچەکەدا.

ھاوکات سەرۆک بەرھەم، ڕایگەیاند ئەو ھەڵوێستەی عێراق یارمەتیدەری ھەر ھەوڵێکە بۆ  کە مکردنەوەی ئاڵۆزییەکان کە مەترسیان بۆ سەرھەمووان ھەیە.

ھەروەھا سەرۆک بەرھەم، ئاماژەی بەگرنگی ڕۆڵی کۆمکاری عەرەبی لە ھەماھەنگی و یەکخستنی بیروڕا و ھەڵوێستەکانی وڵاتانی ئەندام کرد  بەتایبەتی ھەوڵەکانی کۆتایی ھێنان بە ئاڵۆزییەکان و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ قەیرانەکانی ناوچەکە، ھاوکات ئاماژەی بە پشتیوانیکردنی عێراق بۆ ئەو ھەوڵانە کرد، کە پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و زیادکردنی ھەلی بونیادنان و ھاریکاری و کاری  ھاوبەش دەکەن. 

لەلای خۆیەوە ئەبو غیت بارودۆخ و پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و ھەڵوێستی کۆمکاری عەرەبی لەو بارەیەوە خستەڕوو  بەتایبەتی پرسی فەلەستین و ھەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا و یەمەن و لیبیا بۆ بەھێزکردنی کاری ھاوبەش لە بواری بەگژداچونەوەی تیرۆردا.
  
ھەروەھا ئەبو غیت ڕێزی بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی عێراق پیشاندا کە دەیگێڕێت لە بەھێزکردن و کاراکردنی  سیستەمی کاری عەرەبی ھاوبەش وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمکاری عەرەبی، ھاوکات ھەوڵەکانی عێراقی لە پێناوی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و قوربانییەکانی گەلی عێراقیشی لە جەنگی دژ بە تیرۆر بەرزنرخاند.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان