خانمی یەکەم پێشوازیکرد لە نوێنەری ڕێکخراوی فاو لە عێراق و باسی لە دۆخی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک کرد

2019/09/04


خانمی یەکەم د. سەرباغ ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/٩/٤ لە بەغدا پێشوازیکرد لە نوێنەری ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (فاو) لە عێراق سەلاح حاجی حەسەن بەبۆنەی دەستبەکاربونی لە پۆستە نوێیەکەدا.

لە میانی دیدارەکەدا خانمی یەکەم باسی لە گرنگی چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کشتوکاڵ و ژینگە لە وڵاتدا، لە ڕێگای پێشکەشکردنی کۆمەک و پشتیوانی لە تواناکانی عێراق بۆ رووبەڕووبونەوەی مەترسییەکانی بواری کەرتی کشتوکاڵ.

ھەر لەدیدارەکەدا د. سەرباغ ساڵح ئاماژەی کرد بە پێویستی بەھێزکردنی ئاسایشی خۆراک لە ڕێگای جێ بەجێکردن و بەردەوامی پڕۆژەکانی گەشەپێدان وەک گرنگیدان بە ھەمەجۆری زیندەیی و بانکی بۆماوەییەکان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان.

ھاوکات خانمی یەکەم پیرۆزبایی لە نوێنەری ڕێکخراوی (فاو) بەبۆنەی دەستبەکاربونی لە پۆستە نوێیەکەیدا کرد، و ھیوای سەرکەوتنی لە جێ بەجێکردنی کارەکانیدا بۆ خواست، ھەروەھا سوپاسی ڕۆڵی کاریگەری ڕێکخراوی (فاو) و چالاکییەکانی نوێنەری ڕێکخراوەکە و گشت ئەندامانی نوسینگەی عێراقی کرد.

لەلای خۆیەوە نوێنەری ڕێکخراوی (فاو) پشتیوانیکردن و چاودێری خانمی یەکەمی بۆ بەرەوپێشبردنی کشتوکاڵ و باشترکردنی ژینگە لە عێراق و بەجۆرێک کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پشتیوانی ئابوری لە عێراقدا بەرزنرخاند.

لە کۆتایی دیدارەکەدا باس لە پرسی بە بیابانبوون و کارکردن لە پێناو دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ بەکاربردن و گرنگیدان بەیارمەتیدانی ژنانی گوندنشینان بۆ ھەڵسان بە ڕۆڵی خۆیان لە جێ بەجێکردنی پرۆژەی بچوک و پشتیوانیکردنیشیان بەپێی توانا کرا.
Visible

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان