سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای ھەدەپە

2019/09/09


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمرۆ دوو شەممە ٢٠١٩/٩/٩ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی باڵای ھەدەپە بە سەرۆکایەتی سەزای تەمەللی ھاوسەرۆکی ھەدەپە و بەردان ئۆزتورک ھاوسەرۆکی کەجەدە و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ھەدەپە و سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیان کرد.  

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم و شاندی میوان باسیان لە چارەسەری ئاشتی و دیموكراسی کرد لە رێگای دیاڵۆگ و گفتوگۆوە دور لە بە کارھێنانی ھێز و شەڕ و ئاشوب.

ھاوکات باس لە چۆنیەتی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری ھاوبەش کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەلی دراوسێ بکات.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان