سه‌رۆك كۆمار په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ڕاگه‌یاند به‌بۆنه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك له ‌زیاره‌تكارانی ئیمام حوسه‌ین

2019/09/10


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح، دڵگرانی و هاوخه‌می خۆی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هید و بریندارەکانی زیاره‌تكارانی ئیمام حوسه‌ین (س.خ) كرد، كه ‌له‌ ئه‌نجامی پاڵه‌په‌ستۆ گیانیان لە دەستدا‌ له‌ شاری كه‌ربەلا، هاوكات داوایكرد كه‌ گرنگی و چاودێری زیاتر به‌ خانه‌واده‌كانیان بدرێت. 

هه‌روه‌ها سه‌رۆك به‌رهه‌م، له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٠١٩/٩/١٠ له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ربه‌لا نه‌سیف خه‌تابی ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی خۆجێیه‌تی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان بۆ ‌فریاكه‌وتنی برینداران ده‌ربڕی.

سه‌رۆك كۆمار داوایشی له‌ ده‌زگاكانی ئه‌منی و ته‌ندروستی و لایه‌نه ‌په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه‌ به‌ ووریایی و ئاماده‌باشیه‌وه‌ گشت هه‌وڵه‌كانیان بخەنه‌گەڕ بۆ دووبارە روونه‌دانی رووداوی لەو جۆرە‌، هه‌روه‌ها دڵگرانی خۆیشی بۆ شه‌هیدبوون و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتی ده‌ربڕی. 

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆك به‌رهه‌م، گوێبیستی روونكردنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ربه‌لا بوو، سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ی ئەمڕۆی شاری کەربەلا، هاوكات ڕۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی كه‌ربه‌لای به‌رزنرخاند و جەختیشی لە دابینكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری بۆ زیارەتکاران کردەوە.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان