خانمی یەکەم پێشوازیکرد لە نوێنەری سندوقی نیشتەجێکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

2019/09/12


خانمی یەکەم د. سەرباغ ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٩/٩/١٢ پێشوازیکرد لە نوێنەری سندوقی نیشتەجێکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئولێرمۆ سونجێرو و شاندی یاوەری. 

لە میانی دیدارەکەدا باس لە سەرژمێری دانیشتوان و گرنگی داڕشتنی سیاسەتی نیشتەجێکردن لە وڵات و پلانی دروست بۆ دەستەبەرکردن و گەشەپێدانی چاوەڕوانکراو  کرا.

ھەر لە دیدارەکەدا خانمی یەکەم دووپاتی لە پێویستی ئەنجامدانی سەر ژمێری دانیشتوان کردەوە، ھاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە پشتیوانی عێراق و پێشکەشکردنی ھاریکاری ھونەری و پسپۆڕی پێویست بۆ ئەو مەبەستە، لەھەمان کاتدا ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ کۆنگرەی لوتکەی نەیروبی و بەشداربووانی خواست.

 لەلای خۆیەوە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی لە پرنسیپەکانی کۆنگرەی نەیروبی لە بواری  نیشتەجێکردن و گەشەپێدان کرد، ھاوکات ئاماژەی بەگرنگی بەشداریکردنی عێراق کردەوە لە بەرزترین ئاستدا بەتایبەتی کە عێراق خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان.
Visible

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان