سەرۆک کۆمار پرسەنامەیەکی لە سەرۆک کۆماری چین-ەوە پێگەیشت بەبۆنەی رووداوەکەی شاری کەربەلاوە

2019/09/13


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ ھەینی ٢٠١٩/٩/١٣ بروسکەیەکەی سەرەخۆشی لە سەرۆک کۆماری چینی میللی شین چینپینگ پێگەیشت بەبۆنەی رووداوی شاری کەربەلاوە.

 ئەمەش دەقەکەیەتی:

دکتۆر بەرھەم ساڵح 
سەرۆک کۆماری عێراق

بەڕێز جەنابی سەرۆک:
بەوپەڕی دڵگرانیەوە ھەواڵی کارەساتی رووداوی پاڵەپەستۆی زیارەتکارانی شاری کەربەلام پێگەیشت لە وڵاتەکەتان، کە زیانێکی گیانی گەورەی لێکەوتەوە، بەناوی خۆم و حکومەت و گەلی چینەوە، بەبۆنەی ئەو رووداوە دڵتەزێنەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە قوربانیانی  ئەو رووداوە دەکەم، لەگەڵ ھیوای چاک بوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.
 
شین چینپینگ
سەرۆک کۆماری چینی میللی
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان