سەرۆک کۆمار لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی رێکخەر و ئەندامانی خانەی راپەراندنی لە بزوتنەوەی گۆڕان کرد

2019/09/14


سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/٩/١٤ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدا و پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی رێکخەر و ئەندامانی خانەی راپەراندن کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەکە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بەرھەم ھیوای سەرکەوتنی بۆ رێکخەر و خانەی راپەراندن خواست لە راپەراندنی ئیشوکارەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکدا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان