خانمی یەکەمی عێراق پێشوازیکرد لە جوتیاری نمونەی ئازاد محەمەد

2019/09/16


خانمی یەکەمی عێراق د. سەرباغ ساڵح رۆژی یەکشەممە ٢٠١٩/٩/١٥ لە شاری سلێمانی پێشوازیکرد لە جوتیاری نمونەیی ئازاد محەمەد.

لە دیدارەکەدا باس لە کارە نمونەییەکانی ئازاد محەمەد کرا کە ماوەی(٣٥)ساڵە کاری کشتوکاڵی دەکات و  چەندین جۆری جیاواز لە توێژینەوەی کردووە لە سەر بەرووبوومی کشتوکاڵی بە جۆرێک کە زۆربەی کارەکانی بەشێوەی ژینگە دۆستی ئەنجامداوە.

لە دیدارەکەدا خانمی یەکەم ھاوکاری و پشتگیری خۆی دەربڕی  بۆ ئەنجامدانی تۆێژینەوەی بەرووبوومی کشتوکاڵی کە ژینگە دۆست بێت، ھاوکات گفتوگۆکرا لەسەر برەودان بە کشتوکاڵ و ھاندانی جوتیاران و ھەوڵدان بۆ فێرکردنی خوێندکاران و تازە دەرچووان بۆ ئەو مەبەستە.

 بۆ ھەمان مەبەست خانمی یەکەم د. سەرباغ ساڵح ئەمڕۆ ٢٠١٩/٩/١٦ سەردانی کێڵگەی جوتیار ئازاد محەمەد-ی کرد تا لە نزیکەوە ئاگاداری تاقیکردنەوە و کارە نمونەیەکانی بێت.
Visible

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان