سەرۆک کۆمار لە ھەولێر لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ھەرێم کۆبووەوە

2019/09/19

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ شاری ھەولێر سەرۆک کۆمار د . بەرھەم ساڵح بە جیا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، سەبارەت بە پێشھات و گۆرانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا، ھاوکات باس لە پرسە گرنگەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لە رێگای دیاڵۆگ و گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا چارەسەر بکرێت، بەتایبەتی پرسی بودجەی گشتی ساڵی داھاتوو بەجۆرێک لە بەرژەوەندی خەڵک بشکێتەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکانی نێوان سەرۆک بەرھەم و بەرپرسانی ھەرێم دا دووپات کرایەوە کە پێویستە ھەوڵەکان یەکبخرێت بە ئاڕاستەی یەکڕیزی نیشتمانی و یەکخستنی دید و بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پرسە گرنگەکان و ریشەکێشکردنی تیرۆر بەیەکجاری.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان